Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.

February 1, 2021

“تەمەنێکی کەمم هەیە، بەڵام ئاواتم بۆ داهاتوو زۆرە و بیرئەکەمەوە زۆریش گەورەن بەڵام زۆر گەشبینم له ژیانمدا و هەستم وایە پێیان دەگەم. ناخۆشترین ڕۆژی ژیانم ئەو ڕۆژه بوو که داپیرم لەدەستدا چونکە خۆشیدەویستم و منیش خۆشمدەویست و زۆر شتی لێوە فێربووم. لە ژیانی خەڵکی پێش لە خۆمان کە چۆن ژیانیان ئاوا سەخت تێپەڕبوو و ئێستە لە پای ئەو سەردەمە خەڵکی ژیانێکی ئاسوودەتریان هەیە. دڵنیام ڕۆژانێکی خۆش چاوەڕێم دەکەن، گەشبینم به داهاتوو و ئاواتی بوون بە دکتۆرم له سەردایە. دایکم ئازیزترین کەسی ژیانمه چونکە هەمووکات پشتگیریم دکات. بۆیە زۆربەی ئەو کارانەی کە پێمی دەڵێت دەیکەم وەکو لەگەڵ مەڕەکان ڕۆیشتن بۆ کێو و تەواوی هاوینان لەگەڵیان بم. گەرچی ئەمە بۆتە هۆی ئەوە کە بە ئاژەڵان و گیاندارەکانی دیکە وەکو سەگ و تۆتک حورمەت دابنێم و ئەوانیشم خۆشبوێت”.