Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.

February 3, 2021

“ژیان پڕاوپڕە لە خۆشی و ناخۆشی، خۆشترین کاتەکانی ژیانم ئەو کاتانەبوون وەکو کچێکی ئازاد پێ بە پێی هاوڕێیان لە کاروباری ئاوایی بەشداریم کردووە، وەکو نەورۆز و کاری کتێبخانە یان دانانی کتێبخانەیێکی بچووک لە دیوەکەم کە هەر چەند بچووک بوو بەڵام دڵخۆشبووم پێی کە دەمتوانی کتێب بدەم بە گەلی هاوڕێیان و منداڵان. وەکو کچێک زۆرجار پێشەنگی کچانی گوندبووم بۆ زۆر کاروبار بە تایبەت کاری فەرهەنگی و کتێبدان. ناخۆشی زۆرن بە تایبەت ئەو کاتەنەی هاوڕێیەکت دەڕوات یاخود زۆر شت بە دڵت ناڕۆنە پێش. هۆکارێکم نەبووە کە ماندووبم لە ژیان، زۆر جار کەوتووم و هەستاومەوە و ڕانەوەستاوم. لە کۆتاییدا هیوادارم بتوانم خدمەت بکەم بە کچ و کوڕ و گەلی نیشتمانم و بە گشت ئاواتەکانیان بگەن”.