Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.

February 12, 2021

“تەمەن بە بڕوای من گەورەترین لە دەستدانی ژیانە کە ئەبێ بە چرکە چرکەی بیر کەینەوە و بە فیرۆی نەدەین، لە مردن زیاتر لە هەموو شتێک دەترسم و پێم وایە تەبێعییە و زۆربەی خەڵکی وایە. مردنی ئازیزانم ناخۆشترین کاتی ژیانم بووە. لە دوای تەمەنی گەنجی و ۲۱ساڵییەوە زانیم که ئینسان بە هەر بیر و باوەڕێک بێت تەنیا بە پێکەوەبوون دەتوانێت ژیان بە سەر ببات و بە لای یەکبوون ژیان خۆشە و ئەڕواتە پێش. ژیان کورتە دڵی کەسێک خۆشبکەن ئەمە تەنیا ئامۆژگارییە کە دەتوانم بیڵێم. کاتێ که دەچمە عکاسی خۆشترین کاتی ژیانمە ئەو کاتانەی کە لەگەڵ خەڵکم و هەست و ئێحساسەکەیان بە وێنە دەکێشم. هەر کاتێک لە دونیای هونەر دوور بکەومەوە ئەوە بۆم قورسە. پەشیمانم ئەو کاتە کە لە ساڵی دووهەمی دەبیرستان چوومە رشتەی ریازی و نەڕۆیشتمە هونەر. وە ئەو ڕۆژەی کە وێنەی لاشەی ئالانی کوردیم بینی لە لێواری دەریا لە ژیان بێزاربووم و هیچکات لە بیرم ناڕواتەوە و هەمیشە بیری پێ ئەکەم. ئەو کەسانەی کەوا هەوڵی زۆرم داوە بۆ پێشکەوتنیان و ئەوان بە ناخۆشی لە گەڵما هەڵسوکەوتیان کرد، ئەمە زۆر ئینسان بێزار ئەکات”.