Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.

February 14, 2021

“ژیان پراوپرە لە ترس. شایەد بۆ من وابێت کە لە هەموو شتێک دەترسم، لە ئاژەڵەکان تا مرۆڤەکان. بەڵام لە مناڵییەوە بە ئەوە گەورە کراین کە ئەبێ هەر لە خوا بترسین و خۆمان بپارێزین کە خوا تۆڵەمان لێنەکاتەوە. کاتێک گەورەبووم وردە وردە خۆشەویستی ڕاستەقینەم لە بەینی خۆم و خوا حس کرد و تێگەیشتم ترسی ناوێت و وەکو رەفیقێک لەگەڵی شەو و رۆژم بەسەر ئەبەم و هەموو کات لەگەڵمایە و ئەمە بووە هۆی ئەوەی خۆشترین کاتەکانی ژیانم ئەو کاتانە بێت کە لەگەڵ خوای خۆم قسە دەکەم. ئێستە ئیتر ئەو بێزاریانەش کە پێشتر هەمبوو کاتێک کە جلێکی خراوم لەبەردەکرد لە بەین چوو. خۆشەویستی خوام لە خۆشەویستی لەگەڵ خۆم و هەستەکانم پەیداکرد و زانیم خۆشی لە ئەوەیە من دڵخوشبم بە ژیان”.