Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.

February 16, 2021

“خۆشترین کاتی ژیانم ئەو کاتەبوو کە خۆمم ناسیووە، زانیم لەم جیهانە قەرارە کێ بم و بەرەو کوێ بڕۆم، وە هونەر ریتمی دا بە ژیانم. ئەفکاری مەنفی وەکو مرۆڤانێکن که لە نێو کەشتی تۆن و نایانەوێت کەشتییەکەت بگاتە وشکی، هەوڵ ئەدەن کە غەرق ببێت و بتبەنە قووڵایی دەریاکە، بەڵام ئەبێ لەبیرتان بێت کە ساحێبی ئەم کەشتییە ئێوەن، هیچکات مەهێڵن ئەو مرۆڤە ڕەشانە بۆ ماوەیەکی زۆر ڕۆح و بیرتان تەسخیر بکەن خێرا دایانبەزێنن تا ئازادبن. هەرکەسێک بە هەر بیرو بڕوایەک بە جۆرێ کە ئازاری بۆ کۆمەڵگا و مرۆڤەکان نەبێت بوونی هێژایە. بێزاری من کاتێک بوو که خۆمم لەدەس دابوو، جیهانێکی ڕەشم بۆ خۆم دروستکردبوو کە نەمەتوانی گەشبینبم و ئازارم بینی. گەورەترین ئاستەنگم ئەوەیه که ڕۆژێک بتوانم بەرهەمەکانم بڕۆنه نێو مارکێتی جیهانی موزیک و موزیکی کوردی به شێوەیەکی جیاواز به جیهان بناسێنم. من هەموو ڕۆژی ژیانم پڕ لە گۆڕانە و هەوڵ بۆ باشتربوون ئەدەم، هەروەها فێربوون و تێگەیشتن”.