Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.

February 17, 2021

“ترس و دڵەڕاوکێی من لە کۆمەڵگایە کە خراپ دەڕوات، قەدیم وانەبوو. بە وجودی ئەوەی ئیمکانات کەمبوو و خۆشتربوو و جەفەت کەمتربوو. بێگومان لە هەموو سەردەم و شوێنێک خراپی و چاکی هەبووە، بەڵام بە بڕوای من ئێستا خراپەکاری زۆرتر بووە. لە دنیای ئەمڕۆدا بنیادەمەکان بە رەحەتی فێڵ لە یەکتر دەکەن لەپێناو بەرژەوەندی خۆیان. ئامۆژگاریم بۆ خەڵک ئەوەیە کە چاکبن و تا دەتوانن یارمەتی یەکتر بدەن، هەموو لەسەر ئەم جیهانە و لەسەر یەک زەوی دەژین. هەر بۆیە وەک خوشک، برا، هاوڕێ، هاوڵاتییەک و لە هەمووی گرنگتر وەک مرۆڤ دەست لە دەستی یەکتر هەوڵبدەین بۆ داهاتوویەکی روون، وە خراپەکاری لەناوببەین و نەهێڵین ڕەشی و تاریکی بەسەر دەروونمان زاڵبێت. دەتوانم بڵێم ناخۆشییەکانم لە خۆشییەکانم زیاتربوون. لە تەمەنی منداڵیدا دایکم جێیهێشتم، هەر ئەوەش بووە هۆی ئەوەی لە خۆشەویستی و مەحەبەتی دایک بێبەشبووم. کە گەیشتمە تەمەنی گەنجی هاوسەرگیریم کرد، هەرچەندە بە خۆشەویستی نەبوو بەڵام ئێستا زۆر دڵخۆشین پێکەوە. بۆ ئەمڕۆ دەژیم چونکە کەس لە داهاتووی خۆی خەبەری نییە و لە یەک سانیەدا ژیان کۆتایی پێدێت. هەربۆیە بۆ ئەمڕۆ دەژیم نەک سبەی، ئەو ساتە خۆش دەکەم کە تێیدا دەژیم”.