Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.

February 18, 2021

“لەوەتەی بیرم دێت بەردەوام لە ماڵی ئێمە باڵنده ڕاگیراوە و بەخێومان کردووە. هەمیشە حەزێکی زۆرم هەبووە بۆ بەخێوکردنی تەیر و هەوڵمداوە زانیاری لەسەر سەرجەم جۆرەکانی باڵندە کۆبکەمەوە. بۆیە ڕۆژێک بیرمکردەوە بۆ ئەم کارە نەکەم بە بزنس، پرسم بە هاوژینەکەم کرد دەربارەی ئەم بیرۆکەیە سوپاس بۆ خوا ئەو قبوڵیکرد و وتی بە هەموو شێوەیەک هاوکارت دەبم. ساڵی 2011 دوکانێکم دانا تایبەت بە بەخێوکردن و فرۆشتنی باڵنده و تاوەکو ئێستا بەردەوامم. جگە لەوەش لە ماڵەوەش پڕۆژەیەکی بچووکم داناوە تایبەت بە بەرهەمهێنانی هەموو جۆرەکانی باڵندەی کوردی و خێزانم سەرپەرشتی دەکات. ژیانم زۆر سەخت بووە بەهۆی ئەم ئیشەوە چونکه هیچ کاتێک ناتوانم ماڵەوە بەجێبهێڵم یان سەفەر بکەم و شەو بمێنمەوە تەنها کاتی کەرەنتینە دوو ڕۆژ نەیان هێشت دوکان بکەمەوە 67 باڵندەم مرداربوونەوە. بەهۆی ئەم کارەم زۆر یارمەتی مامۆستا و خوێندکارانی زانکۆ ئەدەم، زۆرجار دێن بێبەرامبەر هەر جۆرە تەیر و باڵندەیەکیان بوێت پێیان ئەدەم دەیبەن بۆ لێکۆڵینەوە و دراسات هیچ بڕە پارەیەکیان لێ وەرناگرم. کارەکەم زۆر خۆش دەوێت و هیچ کات دەستبەرداری نابم چونکە بۆ من و زۆرێک لە هاوڕێیانم بۆتە دەستخستنی بژێوی ژیانمان”.