Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.

February 22, 2021

“کاتێک کە تەمەنم گەیشتە 20 ساڵ هەموو کارێکم دەکرد کە بمتوانیایە. ئەمە بوو بووە هۆی ئەوە تا ڕادەیەک ئازادیم ببێت و لەگەڵ هاوڕێکانم بڕۆمە سەفەر و زیاتر بگەڕێم. لە هەر سەفەرێک کە ئەڕۆیشتم لەگەڵ مرۆڤانێکی جیاواز کە دین و باوەڕێکی جیاوازیان هەبوو ئاشنا دەبووم. وردە وردە تێگەیشتم بە ناسینی هەر کام لە ئەم مرۆڤانە بەشێک لە زاتی خۆشم دەناسم. پێش ئەوە هیچ بیرم بە خۆناسی نەکردبوو بەڵام دوایی ئەم سەفەرانە زۆر زۆر جیاواز بوو ژیانم. تێگەیشتم کە هەموو خەڵکی وەکو من خاسی و خراپیان هەیە. کات هەبوو شتانێکی خراپم لە دەروونی خۆم ئەدۆزیەوە کە لە خۆم و لە ژیان بێزار ئەبووم. بەڵام ئەمانە دوایی ماوەیەک بوون هۆی ئەوە کە ئەبێت گۆڕانکاری لەسەر خۆم بکەم چونکە زۆر شتی جیاوازیشم لە دەروونم وەکو کچێک پەیدا کرد کە بوونە هۆی ئەوەی خۆمم خۆشبوێت. ئێستە و لە حاڵی حازردا خۆمم لە هەموو شتێک زیاتر خۆش ئەوێت و زۆر خۆشحاڵم بە ناسینی خۆم”.