Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.

February 25, 2021

“کڵاش لە بنەڕەتدا پیشەیەکی دەستییە. ئەگەر تۆش بەهرەی ئەوەت تێدابێت داهێنانی تیابکەیت یان لەسەر خواستی موشتەرییەکان کارەکە بکەیت زۆر گرنگە. من هەوڵمداوە گۆڕانکاری تیابکەم و کڵاشم دروستکردەوە بە ڕەنگی جیاواز. خۆی کڵاش رەنگی سپییە بەڵام من رەنگی رەشیشم دروستکردووە. کڵاش کە تەڕ دەبێت رەنگدەداتەوە، بەڵام من وامکردووە کە هیچ رەنگدانەوەیەکی نەبێت و وەک خۆی بمێنێتەوە، ئەوەش تازەگەرییەکە و تا ئێستا کەس نەیکردووە. کڵاشم دروستکردووە بۆ خەڵک قەیتانی هەبووە. هەندێجار خەڵک داوای کڵاشێک دەکەن کە لەگەڵ رەنگی جلە کوردییەکانی بگونجێت و منیش بۆی دروستدەکەم. من بۆ خۆم حەزم لە گۆڕانکارییە و حەزەکەم تازەگەری بکەم لە پیشەکەم بەڵام رەسانەیەتی پیشەکە بپارێزم و تێکی نەدەم. زۆرجار خەڵکی بیانی سەردانمان دەکەن و حەزیان لە کڵاشە، دەیکڕن و لەگەڵ خۆیان دەیبەنەوە بۆ ئەو وڵاتە”.