Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.

February 27, 2021

“وێنەکان نامرن، لەگەڵت ئەمێنن. من له تەواوبوون و جیایی بێزارم، نەک هەر بۆ مرۆڤەکان، بەڵکو بۆ ساتەکانیش. بۆیە هەمووکات هەوڵی وێنەگرتن ئەدەم بۆ مانەوەی ساتەکان. باوەڕم بووە بە خۆم و تەواوی حەزەکانم. داهاتووی من وەک منداڵێکە کە من بەخێوم کردووە. هەوڵی بۆ ئەدەم و کۆشیوومە کە بە باشی و باوەڕێکی جوانەوە بژیم، من ڕەنجەکان و ناخۆشییەکانی سەر رێگامم خۆشئەوێ، ڕێگایەک کە ڕەنجی نەبێ و تێتنەپەراندبێت، لای تۆ جوانە؟ تا ئێستا وێنەی ئەو ڕووداوانەی کە لام بەنرخبووە گرتوومە، ئێستا وێنەی خۆشییەکانی بنەماڵەکانی ئەم شارەیش تۆمار ئەکەم. گەورەترین شتێک کە زۆر یارمەتیداوم بیرکردنەوە بووە، بیرکردنەوە لە ناسینی خۆم و چۆنیەتی و ئاستی ژیانم، خۆناسین بڕیارەکانت بۆ ئاسانتر ئەکات و ئەزانی چەندت ماوە بۆ گەیشتن و تا چ ڕادەیەک ئەبێ هەوڵ بدەیت. خەیاڵێکی جوان لە داهاتوو، ژیانێکی جوانت بۆ بەدی دێنێت”.