February 28, 2021
“ساڵانی شەستەکان ماوه‌ی پێنج ساڵ شاگردبووم له دوكانێكی به‌رگدووری، دواتر بووم به خاوه‌نی دوكانی خۆم. ئەوكاته جلی پیاوان و ئافرەتانیشم دەدووری لەبەر ئەوەی ئه‌و سه‌رده‌مه ئه‌وه‌ندە كار زۆر نه‌بوو ته‌نیا كار بۆ ره‌گه‌زێك بكه‌یت. دواتر له ساڵی 1974 چووینه ئێران، خۆشه‌ویستیم بۆ پیشه‌كه‌م وای لێكردم مەكینهی دروومانهكهم له‌گه‌ل خۆم برد. لەوێ له كارگەیەک كارمكرد ته‌نیا ئێمه‌ی كورد كارمان لێده‌كرد و جلی پێشمه‌رگه‌مان ده‌دووری. بیرمدێت سهردەمانێك كاره‌با نه‌بوو. بە پێ کارمان بە مەکینە دەکرد و لۆكسمان به‌كارده‌هێنا بۆ رووناكی. له شه‌سته‌كان خه‌ڵك هه‌مووی جلی كوردی له‌به‌رده‌كرد، ته‌نیا ئه‌و كه‌سانه كه فه‌رمانبه‌ر و مامۆستا بوون جلی كوردیان نه‌ده‌پۆشی. به‌ڵام به‌داخه‌وه ئیستا پێچه‌وانه بووه‌ته‌وه و كه‌سانێك ته‌نیا بۆ بۆنه‌كان جلی كوردی له‌به‌ر ده‌كه‌ن. نزیكه‌ی شه‌ست ساڵە پیشه‌ی به‌رگدووری ده‌كه‌م و كوڕەکانیشم فێركردووه، ئه‌و سه‌رده‌مە نه‌مدەویست كوڕه‌كانم كه‌سانی خراپیان لێ ده‌ربچێت بۆیە له‌گه‌ڵ خۆم ده‌مبردن بۆ دوكان و فێری به‌رگدووریم دەكردن و له خوێندنەكهشیان بەردەوامبوون. ئێستاش بە حوکمی ئەوەی تەمەنم زۆرە و چاوەکانم کزبوون، زۆر جاران دوای دهوامهکەیان دێن هاوكاریم ده‌كه‌ن”.