Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.

March 2, 2021

“خۆشترین کاتی ژیانم ئەو کاتانەیە کە مۆسیقا گوێئەدەم و لەگەڵی کاری هونەری دەکەم، تەواوی هونەرەکان جێگەی ڕێزیان هەیە چونکە ژیانمان بە تەواوی دەگۆڕێت، بۆ من وا بوو بۆیە لە دوای ماوەیەک کاری تەراحی و کاریکاتۆر بەردەوام بووم و وێنەگریشم دەستپێکرد. ئەم ساڵانە زۆرترین کاتم بۆ وێنەگری داناوە چونکە خۆشترین کاتی بۆم خوڵقاندووە. ناخۆشترین کاتم ئەو کاتەیە کە بەعنوان مرۆڤێک وجودم هەبێت بەڵام بە سوود و بە کەڵک نەبم و ئومێدم بە ژیان نەبێت. لە ڕوانگەی منەوە ژیان فرسەتێکە بۆ ئینسان دەبێت زندگی کەین و هەرچەن کەیفیەتی ژیان باشتر ببێت باشترە، چونکە ئەو باش بوونەی هەموو جیهان دەگەرێتەوە. نابێت بێخەیاڵی ژیان بین و بڵێت ئەڕوات و گرینگی پێنەدەین. زۆر جار دەتوانی ژیان بە دڵی تۆ بێت و خۆمان داهاتووی خۆمان بسازنین. داهاتوو بۆم گرینگە چونکە دەزانم کاتێک گەیشتمە داهاتوو بیر بە ئێستەم دەکەم و هەر بۆ ئەمەش هەوڵدەدەم ئێستەم بە دروستی بڕواتە پێش و بە ئێستەم زیاتر بەها بدەم”.