Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.

March 7, 2021

“نزیکەی 50 ساڵە لەم چایخانەیە ئیش ئەکەم. چایخانەی شەعب یادەوەرییەکی جوانی باوکم و سلێمانییە بۆ ئێمە و رۆژانە لەگەڵ براکانم لێرە کار دەکەین. چایخانەکە بۆ ئێمە بووەتە بژێوی ژیان و بۆ سلێمانیش مەڵبەندێکی رۆشنبیرییە. هەوڵمانداوە تەنها چایخانەیەک نەبێت، بەڵکو شوێنێک بێت بۆ کۆبوونەوەی نووسەر و هونەرمەندان و دیوارەکانی چایخانەکەمان وەک مۆزەخانەیەک لێکردووە بۆ وێنەی کەسایەتییە گەورە و ناسراوەکانی کورد. کتێبخانەیەکمان هەیە کە خەڵکێکی زۆر سوودی لێدەبینن. هەستێکی خۆشە بۆ ئێمە کە ناوی سلێمانی دەهێنرێت، لەگەڵیدا ناوی چایخانەکەی ئێمەش دەهێنرێت. رۆژانی جومعە هونەرمەند و سیاسییەکان سەردانمان دەکەن و وێنەی یادگاری لە چایخانەکەدا دەگرن. هەتا تەمەنم مابێت لەم چایخانەیەدا دەبم و بەردەوام دەبم چونکە ئێرە وەک ماڵی دووەمم وایە”.