Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.

March 8, 2021

“کاتێک تەمەنم حەوت ساڵان بوو دایکم فێری کاری دەستی کردم، نزیکەی 28 ساڵ لەمەوبەر دەکات. ئەو کاتە لەگەڵ دایکم کارم دەکرد بۆ ئەوەی فێربم بەڵام لە 15 ساڵیدا بە تەواوی فێربووم و دەستمکرد بە کار. هەرچەندە ئەم کارە زیاتر کەسانی گوندەکان دەیکەن تاوەکو کەسانی شار. کاری دەستی فشاری دەروونیم کەمدەکاتەوە و لە لایەنی داراییشەوە یارمەتیشم دەدات. هاوسەرگیریم کردووە و دوو کوڕم هەیە، هێشتا منداڵن بەڵام کاتێک گەورەبوون فێری کاری دەستییان دەکەم و ئەوانیش دواتر منداڵەکانیان فێربکەن. ئاواتەخوازم ئەم عادات و تەقالیدە هەر بمێنێت. هەروەها زۆربەی دراوسێکانم و کەسە نزیکەکانم و هەندێک لە هاوڕێکانم فێرکردووە. دایکم ئێستا ناتوانێت کار بکات لەبەر ئەوەی چووەتە تەمەنەوە و بە باشی نابینێت. ئێستا بەشداریمکردووە لە پێشانگای کاری دەستی و وێنە و زۆر دڵخۆشم بە بەشداری کردنم”.