Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.

March 9, 2021

“زەمانی قەدیمی ئێمە پڕبووین لە کار و کوێرەوەری بەڵام ئێستا بە تەواوەتی ژیان خۆشترە چە بۆ ژنان چە بۆ پیاوان. کاروباری ژیان رەحەتترە. برام شەهید بوو وە کوڕم کوژرا، ئەمانە زۆر بۆم سەخت بوو. لەوانەیە هەندێجار ناخۆشتربێ کاتێک کە مەرگ بە شێوازێکی ناحەز خۆی پیشان دەدات. بۆ من بە ناخۆشترین شێواز خۆی نیشانیدا کاتێک کوڕەکەم لە گەڵ یەکێک لە هاوڕێکانی بەیەکەوە گاڵتە و شۆخیان دەکرد و بەهۆی دەرچوونی تاپڕ گیانی لەدەستدا. کوڕەکەم خاوەنی ژن و منداڵە و دوو کوڕی هەیە، چونکە دەمانزانی ئەو هاوڕێیەی کوڕەکەم بێگوناحە و تاوانبار نییە بەخشیمان و هەر بەخۆشی لەگەڵ ئەو بنەماڵە هاتوچۆ دەکەین. برایەکەشم بە مین گیانی لەدەستدا. ئەوانە خەفەتی ژیانی من و بنەماڵەکەم بوون. بەس زەلیل و کەفتەکاری جێگە نەبین، چونکە سەختە بم بە ملی منداڵەکان و ئەزیەتیان بدەم. لەم ساڵانە زۆر بووەتەوە ئەو دایک و بابانەی کە کەفتەکاری جێگە ئەبن و چەند سەختیان لێ دەچێت کاتێک کە مناڵ بەخێویان دەکات”.