March 10, 2021
“ساڵی 1967 له ئاكرێ له دایکبووم. نزیكه‌ی 31 ساڵە واتا نیوه‌ی ته‌مه‌نی خۆم به قاوه و سوس فرۆشتن له نێو بازاڕ و كۆلان به‌سه‌ربردووه. سه‌ره‌تا ئه‌و كاره‌م به شێوه‌یەكی جیاواز له موسڵ ده‌ستپێكرد. سەرنجی خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌م بۆ خۆم رادەكێشا، ده‌لهی قاوه‌كه‌م له مل ده‌كرد و راسته‌وخۆ خه‌ڵوزم به‌كارده‌هێنا بۆ گه‌رمكردنه‌وه و هەردەم قاوەکەم گەرم بوو. ئه‌گه‌ر سه‌یری دهلهكهم بكه‌یت شێوه‌ی جیاوازه، دوو به‌ش هه‌یه، به‌شێكی قاوه‌كه‌م تاڵه و نیوه‌ی دیکەی شیرینه. چونكه له بازاڕی موسڵ و ته‌نانه‌ت لێره‌ش هه‌ر كه‌سێك به شێوازێك حه‌زی له خواردنه‌وه‌یه‌تی. ماوه‌ی نۆ ساڵ له موسل كارمكرد و دواتر هاتمه هه‌رێمی كوردستان. ماوه‌یەك له دهۆك ئه‌و پیشه‌یه‌م تاقیكرده‌وه، شتێکی نامۆ و جیاوازبوو له دهۆك له وه‌رزی زستان به شێوه‌ی گه‌ڕۆك به پیاده له بازاڕ و كوچه و كۆڵانه‌كانی شاره‌كه قاوه‌م ده‌فرۆشت”.
“هاوینانیش سوسم دروستده‌كرد و ئه‌و كهرهستانەی بۆ سوسهكه بهكارمدههێنان هه‌ر له سروشتی كوردستان ده‌مهێنا. له شێوه‌ی ره‌گی دار بوو و له شوێنی به‌ست و لێوار رووباره‌كان دهستمدهكهوت. خواستی زۆری له‌سه‌ربوو . چونكه خه‌ڵكی وه‌ك ده‌رمان به كاریاندههێنا بۆ مه‌عیده و قۆلۆن و نه‌خۆشی شه‌كرە. دوای چه‌ند سالێك كاركردنم له دهۆك دووباره گه‌ڕامه‌وه ئاكرێ، له ئێستاشدا رۆژانه سێ بۆ چوار كاتژمێر له نێو بازار و گه‌ڕه‌كه‌كانی ئاكرێ به‌رده‌وامم و ژیانی رۆژانه‌ی ماڵ و خانه‌واده‌كه‌م دابین ده‌كه‌م و هاوڕێیه‌تی باشم به‌هۆی پیشه‌كه‌مه‌وه دروستكردووه. رۆژانه ئه‌گه‌ر نه‌چم بۆلای موشتهریهكانم و قاوه و سوسیان پێشه‌كه‌ش نه‌كه‌م، له رێگه‌ی مۆبایله‌وه تەلەفۆنم بۆ ده‌كه‌ن و له ته‌ندروستیم ده‌پرسن”.