Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.

March 11, 2021

“لەدایکبووی گوندی هەنارەم و ئێستاش هەر لەوێ دەژیم. نزیک حەوت ساڵە ژنم هێناوە، ئەوکات کە هاوسەرگیریم کرد تەمەنم هەژدە ساڵان بوو، ئێستا خاوەنی دوو منداڵین. هەرگیز نەچوومەتە بەر خوێندن و نازانم سێ پیت بنووسم، تەنانەت ناتوانم ناوی خۆم و منداڵەکانم بنووسم. کە دەبینم خەڵکی قەڵەم بەدەست خەریکی نووسینی شتێکن ئینجا دەزانم چ هەڵەیەکم کردووە کە نەچوومەتە بەر خوێندن. پێمخۆشبوو بمخوێندایە و بمزانیبایە شتێکی کەم بنووسم و بخوێنمەوە. هیچ نەبا ڕەنگە بمتوانیبا لە شوێنێک دابمەزرێم. بەڵام ئێستا هەرچەند بیردەکەمەوە یان دەبێت شوانی بکەم یانیش تا دەمرم دەبێت هەر خەریکی فەلاحیی بم. ئومێدێکم بە منداڵەکانمە کە هەمیشە داوا لە دایکیان دەکەم هەوڵیان لەگەڵ بدات تاوەکو لە خوێندن و قوتابخانە سەرکەوتووبن. نامەوێت وەک منیان بەسەربێت، چونکە بەڕاستی لەهەندێ شوێن خۆم وەک کەسێکی کەڕ و ڵاڵ دێتە بەرچاو”.