Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.

March 12, 2021

“ئەوکاتەی ژیانم ناسی لەناو کۆمەڵگایەکی نیشتمانپەروەردا بووم، کەسانی دەووروبەرم باسی زمانی دایک، نیشتمانی سەربەخۆ، مافی مرۆڤ و ئازادییان دەکرد. تەواوی ئەو وشانە لەلای من زۆر قورس بوون و مانای هیچ یەک لەو وشانەم نەدەزانی تا ئەو کاتەی بۆ یەکەم جار بەشداریم لە ڕێوڕەسمی نەورۆزی کوردەواری کرد. ئەو کاتەی کە سروودی مامۆستای مۆسیقای کوردی حەسەن زیرەکم بە زمانی لاوێتی خۆم دووپات دەکردەوە. ئەو کاتە بوو دەمارەکانم هەستیانکرد بێبەشم لە زمانی دایک لە نیشتمانی سەربەخۆ، لە مافی مرۆڤ و لە ئازادی تاکەکەسی. هەر لەو رۆژەوە بە هیوای بەدەستهێنانی ئەو ئاواتانەوە ژیانم خۆشویست. خۆشترین کاتی ژیانی منی کچە کورد ئەو کاتەیە کە گەل و نیشتمانەکەم ئازاد بێت”.