Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.

March 15, 2021

“پێشتر کاری ئێمە بە گشتی کشتوکاڵی بوو وە تا بڵێی قورس بوو. بەڵام چارمان نەبوو چونکە شوێنێکی وەکو سماقوڵی جوگرافیاکەی وا هەڵکەوتبوو کە کەسابەتی تری تێدانەبوو. خەڵکیشمان هەبوو پێشمەرگە بوو، ئیتر بەو پارەیەی وەریدەگرت دەیتوانی بژێوی ژیانی دابین بکات. بەڵام دروستبوونی بەنداوی سماقوڵی دەرگایەکی خێر بوو بۆ خەڵکی ئەو ناوچەیە، چونکە ئێستا وەکو شوێنێکی گەشتیاری گشتی خەڵک ڕووی تێدەکەن. هەروەها خەڵکێکی زۆریش ئێستا ڕێگای سماقوڵی بەڕێگای سەرەکی هەولێر و سلێمانی دەبینن. هەموو ئەو هۆکارانە وایان کرد خەڵکی ئێرە بەگشتی و من بەتایبەت بیر لەوە بکەمەوە کە بتوانم دوکانێک دابنێم و ئەو شتانە بفرۆشم کە گەشتیار حەزی پێیەتی و پێویستە بۆ ئەوان. برا و برازاکانم خەریکی بەڕێوەبردنی دوکانەکەمانن و منیش لەو چایخانە بچکۆلانەم بە خەندە و ڕێزەوە بە پێی داواکاری گەشتیاران لەخزمەتیاندا دەبم”.