Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.

March 16, 2021

“لای ئێمە ئەگەر برا لە کچ گەورەتر بێت، ئیتر قسە قسەی ئەوە و ئەبێت هەرچییەک برا ئەیڵێت بە گوێی بکەین. نەکریا دەرس بخوێنم بۆیە دوای چەن ساڵ کە لە ماڵا بووم چوومە دوکانێک لە مەحەلەکەمان و لای ئارایشگەری فێربووم. ئەوەڵی بنەماڵە موخالف بوون بەڵام دوایی کە زانییان جێگایەک کە فەقەت خاتوونەکان دێن هێشتیان. دوای چەن ساڵ شاگردی، بە فرۆشتنی جووتە گوارەکانم ئەم دوکانە بچووکەم داناوە. شوکر ئێستە وردە وردە خەرجی خۆم دەردێنم و زۆریش رازیم. هەر ئەوەی کە هەموو کات لە ماڵ نیت و دەتوانی ژیانی جۆراوجۆری خەڵک ببیستیت لە زمانی ژنەکان کە دێن بۆ ئارایشگا، زۆربەی کات لەگەڵیان پێئەکەنم و زۆربەی کاتیش لەگەڵیان ئەگیرم”.