March 19, 2021
“ڕۆژانه دوو كاتژمێر له‌گه‌ڵ پهلهوهرهكانم به‌سه‌رده‌به‌م له ماڵه‌وه، شوێنی تایبه‌تم بۆ هه‌موو جۆره په‌له‌وه‌رێك هه‌یه. خه‌ڵك ته‌له‌فۆنم بۆ ده‌كەن داوای قازێكی باش یان كه‌ڵه‌شێر، مریشک و مراوی دەکەن. زیاتر له بیست ساڵه ئه‌و كاره ده‌كه‌م. له‌م كاره‌دا ده‌بێت شارەزاییت هه‌بێت و متمانه به هه‌موو كه‌سێك نه‌كه‌یت. زۆرجار له بازاڕ پهلهوەرێك ده‌كڕم و ده‌یبه‌مه‌وه بۆ ماڵه‌وه به‌خێوی ده‌كه‌م. ئه‌گه‌ر كه‌شوهه‌وا خۆش بێت سه‌ردانی مەیدانی پەلەوەر و ئاژەڵانی به‌رده‌ڕه‌ش دەکەم بۆ ساغكردنهوەی پەلەوەرەکانم. جارێكیان كهڵهشێرێكم كڕی نه‌خۆش بوو، بردمه‌وه ناو په‌له‌وه‌ره‌كانی خۆم و زیانی 40 وەرەقەی لێدام. له‌وكاته‌وه بووەته وانه بۆم کە بڕوا به كه‌س نه‌كه‌م و خۆم خاوه‌نی بڕیاری خۆم بم. خۆشبه‌ختانه زۆرجاریش سوودم لێبینیوه و قازانجێكی زۆرم لێكردووه. لەوانەیە ئه‌و 22 ساڵە زیاتر له 10 هه‌زار دۆلار قازانجم کردبێت. قازانجهکە كه‌م كه‌مه به‌ڵام خۆشه. به ماندووبوونهوە كاردەکەم چونکە بژێوی ژیانی خانه‌واده‌كه‌م له سه‌ر ئه‌و پیشه‌یه‌یه”.