March 22, 2021
“له منداڵییەوە خولیای وه‌رزشم هه‌بووه، بووه‌ته پاڵنەر کە بەشی وەرزش لە کۆلێژ بخوێنم و دەرچووی زانکۆم. له ساڵی 2011 خولیای پاسكیلسواریم بۆ دروستبوو. یه‌كه‌م گه‌شتم له بارزانه‌وه به پایسكل بووه بۆ قه‌زای سۆران. دواتر گه‌شته‌كه‌م به‌رفراوان كردووه له سه‌ر ئاستی هه‌رێم له دهۆكه‌وه چوومه سۆران و دواتریش بۆ سلێمانی، هه‌ڵه‌بجه، بیارە، ته‌وێڵه وسنووری ئێران. گه‌شته‌كانم هه‌مووی به ته‌نیایه، ئەمەش سه‌لمێنه‌ری بڕوا به‌خۆبوونه و خۆت خاوه‌نی بڕیاری خۆتی. درێژترین گه‌شتم 1700 كیلۆمه‌تر بوو له دهۆكه‌وه چوومه ئیسته‌نبوڵ و ماوه‌ی 23 رۆژی خایاند. ئامێری گرابن رێنیشانده‌رم بوو و ئه‌وه‌ی پایسكلسوار بێت دەزانێت ئه‌و ئامێره بچووكه چه‌نده گرنگه بۆ رێنوێنی. كۆتا گه‌شتم به پاسكیل له دهۆكه‌وه بوو بۆ پارێزگای به‌سرە و 18 رۆژی خایاند. ره‌وشی ئه‌منی خراپ بوو، به‌ڵام سه‌ركێشیم كرد و گه‌یشتمه به‌سڕە. ئه‌و گه‌شته وانهیەكی فێركردم ئه‌ویش خۆشه‌ویستی خه‌ڵكی به‌سرە بوو بۆ من و خه‌ڵكی كوردستان. بیرم له‌وه ده‌كرده‌وه بۆچی وا كوردیان خۆشده‌وێت، هۆکارەکەشی زوڵم و ستەمی بەعس بوو بۆسەر کورد و شیعە. بۆیه خۆشه‌ویستی زۆریان بۆ من و ته‌واوی خه‌ڵكی كوردستان هەبوو”.