March 24, 2021
“حه‌زم له بواری هونه‌رییه به تایبه‌ت مەیکئاپ زۆمبی و سینەما (ئێس ئێف ئێكس). ئەمساڵ خەڵاتی باشترین هونه‌ری زۆمبیم له سه‌ر ئاستی دهۆک به‌ده‌ستهێنا. ئه‌وەش بووه پاڵپشت و پشتیوانێک بۆ زیاتر گرنگیدان به بواره‌كه‌م. له ئێستا كار له‌سه‌ر پڕۆژەیەک دەکەم بۆ سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمەرگه و تێكه‌ڵكردنی هونه‌ری سینەما بۆ مه‌شق و ڕاهێنان و ڕەخساندنی كەشێكی ئاسایی و هەستنهكردن به ترس و دڵەڕاوكێ له كاتی رووبه‌رووبوونه‌وه‌دا. ئه‌و كه‌لوپه‌ل و ماددانه‌ی من به‌كاریده‌هێنم جێگره‌وه‌ی ئه‌و ده‌رمانانه‌ن كه له وڵاتانی پێشكه‌وتوو بەكارده‌هێنرێت. بۆیه بیرم له‌وه‌ش كرده‌وه داهێنانێک بكه‌م و جۆره ماددەیەک بدۆزمه‌وه كاری مەیکئاپی پێ ئه‌نجامبده‌م. په‌نا به خوا له ئێستاشدا خه‌ریكی داڕشتنی سیناریۆ و بیرۆكه‌ی فیلمێكی جیاواز و ترسناکم تایبه‌ت به هونه‌ری زۆمبی، چونكه ئه‌و هونه‌رە تۆزێك نامۆیه له بواری سینەما و دراماتیك. بیرمدێت كاتێك سه‌ره‌تا ده‌ستم به‌م كاره كرد خه‌ڵك زۆر به چاوێكی كه‌م سه‌یری ده‌كرد. بۆیه تا خه‌ڵكم تۆزێك ڕاهێنا له سه‌ر ئه‌و هونه‌رە ماندوو بووم. من وه‌كو كچێك ده‌مه‌وێت رووبه‌رووی كۆمه‌ڵگا ببمه‌وه به هونه‌ره‌كه‌م و پێیان بڵێم ئێمه‌ش هیچمان له كوڕ كه‌متر نییه و ده‌توانین كاری جیاوازتر و باشتریش بكه‌ین”.