Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.

March 26, 2021

“لە منداڵییەوە لای باوکم شاگردبووم و فێری بەرگدووری بووم. زۆرجار هەبووە حەزمکردەوە خەڵکە بەناوبانگەکان ببینم و بگەمە لای ئەوان، بەڵام ئێستا بەهۆی پیشەکەمەوە ئەوان دێنە لای من. رۆژێک هونەرمەندی گەورە بیژەن کامکار هاتە دوکانەکەم و داوایکرد شەش قات جلی کوردی بۆ بدوورم کە بۆ بەرنامەی کوردسات و کۆنسێرتی ئەمریکا لەبەری بکات. وتی بەڵام پێش ئەوەی قاتەکان بدووریت ئەبێت ئەو چاکەتەم بۆ چاک بکەیت و سووتاوی پێوەیە بزانم کارەکەت چۆن ئەکەیت، چاکەتەکەم بۆ چاککرد و هەستا لەبەرم وتی وەڵاهی تۆ مامۆستایت نەک من. هەستێکی زۆر خۆشم هەبوو کاتێک وای پێوتم، قاتەکانم بۆ دووری و کە لە تەلەفزیۆن ئەمبینی لەبەری کردووە زۆر دڵخۆشبووم. جلم بۆ زۆر خەڵکی بەناوبانگی کوردستان دووریوە و دواتر کە دەیبینمەوە لەبەریان هەستێکی خۆش دامدەگرێت کە توانیوومە بە باشی کارەکەم بکەم”.