Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.

March 29, 2021

“چەن ساڵ کارگاە و دوکانم بوو وە کارم کردە، بەڵام بە دوای گرانی جێگە بۆ پیشەکە و نەبوونی موشتەری زۆر، هاتم و ئەمبار ماڵی بابمم کردە کارگاە و لە کەناری وەسیلەکانی (کەلوپەلەکانی) ئەوان وەسیلەکانی خۆمم داناوە و وردە وردە وەسیلەکانم جفت و جور (ڕیکخست)کرد. من لە سنە کەسانێکم کە کارێکیان لە سەتحی ئێران یەکە، بەڵام لە هیچ لایەکەوە هیچ پشتگیرییەکمان لێناکرێت. بۆیە ئێستە فەقەت لە فکری ئەوەم کە لە دەرەوە موشتەری بۆ کارەکانم پەیدا کەم. لەبەرئەوەی کاری دەست زۆر سەختە و هونەرێکی تایبەتە حەیفە ئەم کارەی ئێمە پەرەی پێ نەدرێت. بەردەوام کە کار ئەکەم بۆ خۆم ئامۆزشیش ئەدەم و شاگردم هەیە و ئەوانیش خەریکن لە ئەم رێگەوە بژێوی ژیانیان ئەکەن”.