Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.

April 12, 2021

“لەدەستدانی باپیر و نەنکم پێش چەند ساڵێک لە ناخۆشترین کاتەکانی ژیانم بوو. لە بەیانی 22ی تشرینی دووەمی 2008 باپیرم لەدەستدا و ساڵی 2013 نەنکیشمم لەدەستدا. هەرچەندە ئەو کاتە تەمەنم منداڵ بوو بەڵام ئازارم زۆر چەشت. پێش ئەوەی نەنکم بخەنە ناو گۆڕەوە زۆر سەیرمکرد، چونکە دەمزانی دوایین جارە بیبینمەوە. هەستم بە دڵشکانێک کرد کە پێشتر هەستمپێنەکردووە و فرمێسک بە چاومدا هاتە خوارێ. بۆ باوکم زۆر قورس بوو کە ئەو هەواڵەم پێبڵێت. ئەگەر نەنک و باپیرێکی وەک ئەوانت هەبێت کەسێکی زۆر بەبەختیت. نەنکم دەستی دەهێنا بە سەرمدا تاوەکو خەوم لێدەکەوت، هەموو کاتێک لەگەڵ خۆیدا دەیبردم بۆ هەر شوێنێک بڕۆیشتایە. دایمە وەسفی دەکردم و زۆر دڵخۆش بووم. باپیریشم بە بەردەوامی پارەی ئەدا پێم و چەندین هەڵوێستی جوانی تر کە زۆربەیم بیر نایەت. نەنک و باپیرم کەسانی زۆر باش بوون، زۆر پاڵپشتییان دەکردم لە جێگەی دایک و باوکم بوون. نەنک و باپیرم لە کاتێکی زۆر چاوەڕواننەکراودا بەجێیان هێشتین، ئێستاش زۆر بێتاقەت ئەبم کاتێک یادەوەرییەکانم بیردێتەوە”.