Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.

April 17, 2021

“بۆ ماوەی 40 ساڵ لە چێشتخانەیەک کارمدەکرد تایبەت بە خواردنە برژاوەکان لە سەریکانی. دوای داگیرکردنی شارەکەمان لەلایەن تورکیاوە لە کۆتاییەکانی 2019 کۆچمان کرد و چووینە کەمپەوە لە نزیک تەل تەمر. دوای جێگیربوونمان لەوێ ناچاربووم کار بکەم بۆ ئەوەی پێداویستییەکانی خێزانەکەم دابین بکەم و سەرچاوەیەکی داراییم هەبێت تەنانەت ئەگەر کەمێکیش بێت. عارەبانەیەکم دانا بۆ دروستکردنی شیرینی (مشبک) کە لەو ناوچەیە زۆر ناسراوە. یەک کیلۆ بە یەک دۆلار کەمتر دەفرۆشم و ئەوەش لە نرخی بازاڕ کەمترە. لەبەر ئەوەی کرێ دوکان نادەم و هیچ زەڕیبەیەکیش نادەم، هەروەها داهاتی ئاوارەکانیش زۆر نییە. زۆر دڵخۆشم بە کارەکەم، تەنانەت لە دەرەوەی کەمپەکەش مشتەریم هەیە. بەڵام کارەکەم تەنها لە وەرزی زستاندا باشە، لە هاویناندا کەس نایکڕێت. لە هاویناندا بەدوای کاری تردا دەگەڕێم، لەبەرئەوەی ناتوانم بێکار بمێنمەوە”.