April 24, 2021
“خوێندنم ته‌واو نه‌كرد و بووم به شوان له گوندێكى سنورى قه‌زاى به‌رده‌ڕه‌ش. زستان بوو به گوێدرێژ ده‌چوومه به‌ر چێل، 27 چێل بوون و بۆ هه‌ر چێلێک 15 دینارم وه‌رده‌گرت. كۆمه‌ڵێك شوێنم كردووه بۆ چوونه به‌ر چێل، ئێستاش نازانم هۆكارەکەی چی بوو ئه‌وه‌ندە گوندم ده‌گۆڕى. ته‌نیا بووم و ته‌مه‌نم زۆر بچووك بوو، مه‌ڕدار و شوانى ترم له‌گه‌ڵ نه‌بوو بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و چه‌ند كاتژمێره به یه‌كه‌وه به‌سه‌ربه‌رین تا ئێستا بێزار نه‌بووم و ناتوانم وازبێنم و له ماڵه‌وه دانیشم. ئێستاش زۆر قه‌ڵه‌و بووم و زیاتر له نۆ ساڵە به‌پێ هاتوچۆم نەکردووە. سه‌ره‌تا به به ماتۆڕ و دواتریش به ئه‌سپ، ئێستاش شڕه پیكابێكم هه‌یه و ده‌ڕۆم بۆ چه‌ڕاندن. ناخۆشترین كاتم له چوونه به‌ر چێل ساڵی 2003 بوو ئەوكاتهى سه‌دام له‌ناوچوو. به حوكمى ئه‌وه‌ى سوپای عێراق مۆڵگه و باره‌گاكانیان له سه‌ر گرد و تهپۆڵكهكانى به‌رده‌ره‌ش بوو، ته‌قه‌ى ههڕەمهكییان لێده‌كردین. بیرمدێت رۆژێكیان من و چه‌ند شوان و گاوانێکی گونده‌كانى تر به یه‌كه‌وه چێل و مه‌ڕه‌كانمان ده‌له‌وه‌ڕاندن، فیشه‌كیان ئاراسته ده‌كردین و له ژێر تات و شاخه‌كان خۆمان دەشاردەوە تا ئه‌وكاته‌ى تۆزێك كه‌شه‌كه ئارام ده‌بووەوه. زیاتر له 20 ساڵە گاوانم و بژێوى ژیانى رۆژانه‌ى خانه‌واده‌كه‌م له‌سەر ئەو کارەی”.