Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.

May 1, 2021

“داهاتووم زۆر بەلاوە گرنگە و هەمیشە گرنگیم پێداوە. لە منداڵییەوە حەزم لە نووسین بووە و ئاواتمە ببم بە نووسەر و شاعیرێکی بەناوبانگی کورد. بڕوابوون بە داهاتوو پایەیەکی سەرەکییە لە بونیادنانی کەسێکی سەرکەوتوو کە ئامانجی داهاتوویەکی باش و داهێنانە. بە زۆرینەی خەونەکانم گەیشتووم لەڕێگەی نووسینی شیعر و وتاری کورت. پاڵپشتی بەردەوامی خێزانەکەم کە هێز و بڕوابەخۆبوونی پێبەخشیووم وایلێکردووم سەرکەوتووبم لە ژیانی ئەدەبیمدا. دەستمکرد بە نووسین هەموو ئەو شتانەی هەستیان پێدەکەم و کاریگەرم پێیان لە ژیانی عەمەلی و زانستیمدا و هەروەها ئەو کۆمەڵگەیەی تێیدا دەژیم. سەرەڕای هەموو ئەو ئاستەنگی و جەنگانەی ناوچەکەمان پێیدا تێپەڕدەبێت. لە کۆمەڵگەی ئێمە ئافرەت گیرۆدەی دەستی عادات و تەقالیدە، پێیان عەیبە زۆر کار بکەن چونکە پێیانوایە تەنها بۆ پیاو دەبێت. بەڵام ئێستا خەڵک باشتر بووە و ئافرەتانی کورد لە هەموو بوارەکانی ژیاندا هەن، تا ئێستاش خەونی منداڵیم بەردەوامە وە بەردەوامیش دەبێت تاوەکو دەبم بە نووسەر و شاعیرێکی کوردی”.