Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.

May 5, 2021

“بۆ یارمەتیدانی هاوسەرەکەم لە مەسرەفی ماڵەوەدا، پێنج ساڵ دەبێت کاری دروومانی دەکەم و خۆشم حەزم لە کارەکەیە. لە ڕێگای ڤیدیۆی یوتیوبەوە خۆم فێری دروومان کرد. دوای ئەوەی کۆچمان کرد لە سەری کانێ و چووینە کەمپەوە. مەکینەیەکم بە کرێ هێنا بۆ ئەوەی دەست بە کار بکەمەوە. هەر لە خێمەکەی خۆماندا دەستمپێکرد، خێمەکەم هەم شوێنی کارکردنم بوو هەم شوێنی ژیانم. عەزی بۆ مشتەریەکانم دەدوورم بە کرێ، لەبەر ئەوەی خەڵکی کەمپەکان داهاتیان کەمە، عەزی بە بڕی 3,000 لیرەی سوری دەدوورم کە لە 1 دۆلار کەمتر دەکات. کۆلێژی پەروەردەم تەواو کردووە لە زانکۆی فورات. بەڵام نەمتوانیوە کار بە شەهادەکەم بکەم بەهۆی فەوزای شەڕ و مانەوەمان لە کەمپدا. هیوادارام کە بگەڕێینەوە بۆ ناوچەکەی خۆمان و لەم کەمپانە بڕۆین، لەبەر ئەوەی ژیانی نێو کەمپ گرانە، هەرگیز بیرم لەوە نەکردبووەوە کە ڕۆژێک لە کەمپدا بژیم”.