Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.

May 16, 2021

“چیرۆکی خۆشەویستی من جوان و پێکەنیناوییە لە هەمان کاتدا، هاوسەرەکەم کاتێک گەنج بوو لەبەر ئەوەی هاوڕێی براکانم بوو بە بەردەوامی دەهات بۆ ماڵمان، هەرگیز هەستم پێنەکردبوو کە خۆشیدەوێم لەبەر ئەوەی من منداڵ بووم. بیرمە کە جوڵەی پێکەنیناوی دەکرد بۆ ئەوەی سەرنجم ڕابکێشێت بەڵام هەرگیز سەیرم نەدەکرد، یان دەچووە سەربانی ماڵە دراوسێکەمان بۆ ئەوەی سەرنجم ڕاکێشێت. هەموو کەسانی دەوورم بە دراوسێ، هاوڕێ و کەسە نزیکەکانمەوە بە خۆشەویستییەکەی ئەویان زانیبوو بێجگە لە خۆم. کاتێک پێمزانی تووشی شۆک بووم لەبەر ئەوەی وەک براکانم وابوو، بۆیە زۆر بە توندی چەند جارێک ڕەفزم کردەوە، زۆر کەسی بە تەمەن تەداخولیان کرد بەڵام هەر ڕازی نەبووم. لە کۆتایدا بە شێوەی جدی بیرم لە بابەتەکە کردەوە وە بە کەسێکی نموونەیم بینی، کەسێک کە زۆر خۆشیدەوێم و زۆر ڕێزم دەگرێت وە ئامادەیە هەموو داواکارییەکانم جێبەجێ بکات. ماوەییەک داستگیران بووین و دواتر هاوسەرگیریمان کرد و ئێستا سێ منداڵمان هەیە. ماوەی 17 ساڵ لەمەوبەر تاوەکو ئێستاش زۆر دڵخۆشم لەگەڵی. هەرگیز پەشیمان نیم لە هاوسەرگیری لەگەڵی لەبەر ئەوەی هەموو هێز و توانا و پاڵپشتی بەردەوامم لەوەوە وەردەگرم”.