Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.

May 24, 2021

“له زانکۆ بووم دایک و باوکم بەساڵاچووبوون، و چونکە منداڵەکانی دیکە یانی خۆیشک و براکانم هیچکامیان نەچوون بەخێویان بکەن، من مەجبوورکرام کە زانکۆ وێڵکەم و بڕۆمەوە بۆ گوند و لای دایک و بابم بمێنمەوە. هەر لەوکاتەوە بوومە گەورەی ماڵ و بوومە دایک و باب بۆ دایک و باوکم. بە جوتیاری ژیانم بە سەر برد، لەو کاتانەدا بە بۆنەی گرانی و دەرامەتی جوتیاری کەم بوو، دەستمکرد بە کرێکاری لە سەدی ئازاد. ئەوکاتە بەبۆنەی ئەوە کە کارم دەسکەوێت و بە عینوانی کچێک کێشەم بۆ ساز نەبێت، جلی کچانەم لەبەر دەرهێنا و جلی پیاوانەم لەبەرکرد و لەگەڵ پۆشینی ئەو جلە لە دنیای کچی خواحافیزیم کرد. لەوکاتەوە تا ئێستا بە ئەم شێوازە ژیانم بەسەربردووە. زۆرجار رەخنەم لێدەگیرێت کە بۆ بەم شێوازەوە دەگەڕێم بەڵام کەس بیری بە ئەوە نەکرد بۆ ئەم شێوازەم هەڵبژاردە”.