Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.

June 5, 2021

“لەناو سروشتە جوانەکەی عەفرین لەدایکبووم، ئێمە پەیوەندییەکمان هەیە بە دار و سروشتەوە بە شێوەیەک کە وەسف ناکرێت. دوای کۆچکردنمان لە عەفرین و چوونمان بۆ کۆبانێ و دواتریش قامیشلۆ، ڕۆژێکیان من و کۆمەڵێک هاوڕێم کۆبووینەوە و پڕۆژەی (پرچی سەوز)مان ڕاگەیاند، کە هەڵدەستین بە چاندنی نزیکەی 4 ملیۆن دار لە قامیشلۆ و دەوروبەری. بەهۆی نەبوونی سەوزایی لە قامیشلۆ سیستەمی سووری ڕووبەڕێکی گەورەی دانابوو بۆ چاندنی گەنم و جۆ، هەر کەسێک بیویستایە دارێک بڕوێنێت لە زەویەکەیدا سزای دەدا، بۆیە قامیشلۆ بێ سەوزایی بوو. ئێستا خۆبەخشەکانمان زۆر زیاتر بوون، هەموو کەسێک دەیەوێت بەپێی توانای خۆی هاوکاری بکات. لە داهاتوودا هەموو ماڵێک داری دەدەینێ بۆ ئەوەی لەبەردەم ماڵەکانیاندا بیڕوێنن. هێشتا لە سەرەتاداین، بەڵام دڵنیاین کە لە ماوەی 5 ساڵدا 4 ملیۆن دار دەڕوێنین. پڕۆژەکەمان بۆ کۆمەڵگەیە، سەر بە هیچ لایەنێک نییە”.