Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.

June 10, 2021

“لە چایخانەیەک کاربکەم و رۆژی درهەمێکم وەردەگرت. ئەو پارەیەی کۆمدەکردەوە رادیۆ و قەوان و شتی دەگمەنم پێدەکڕی. زۆرینەی کەلوپەلەکانم لە بەغداد و موسڵ هەولێر کڕیووە، ماڵی خوشکێکم لە بەغداد بوو شتەکانم لەوێ کۆدەکردەوە تا زۆر دەبوون و دواتر بە بار دەمهێنایەوە بۆ ئاکرێ. ماوەی 55 ساڵە خەریکی کۆکردنەوەی کەرەستەی کۆنم و ماڵەکەم لە مۆزەخانە دەچێت. جیاوازی ماڵەکەی من لەگەڵ خەڵکانی تر ئەوەیە سەدان ئامێر و کەرەستەی کۆنم هەیە کە مێژووی هەندێکیان دەگەڕێتەوە بۆ 100 ساڵ لەمەوپێش. ئێستا تەمەنم 70 ساڵە و بە پارەی خانەنشینییەکەم ژیانی ڕۆژانەم دەگوزەرێنم. تەندروستیم خراپە و هەندێجار بە چەند رۆژ لە ماڵەوە دەکەوم. بەڵام ئەوە ناخۆشە هەندێک خەڵک بە بیانووی سەردان دێن بۆ ماڵەکەم و شتم لێدەدزن. دڵم زۆر بە کەلوپەلەکانم خۆشە و بە پارەی ماندووبوون و عارەقی ناوچەوانم کڕیوومە. هیوادارم لایه‌نى په‌یوه‌ندارى ئه‌م‌ شاره‌ شوێنێكى گونجاو بۆ كه‌ره‌سته‌كانم دابین بكه‌ن، چونكه‌ من تواناى سه‌رپه‌رشتى و خزمه‌تكردنم نه‌ماوه‌”.