Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.

July 3, 2021

“کاتێک دێن بۆ ماردین لە ئاسماندا کۆلارە دەبینن، هەڵدانی کۆلارە لە ماردین بووە بە کەلتوور، هەمیشە لە ئاسمانی ماردین کۆلارە هەیە. من وەک گەنجێکی ماردین حەزدەکەم بەردەوامی بدەم بەو کەلتوورە و زیاتر بیناسێنم. هەڵدانی کۆلارە خەونی هەموو منداڵێکە، خەونی منیش بوو، یەکەم کۆلارەم لە نایلۆن دروستکرد و فڕاندم. ئێستا خەونی منداڵیم بەدی دێنم. تاوەکو ئێستا ٢٦ وڵات گەڕاوم و بەشداریم لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیدا کردووە. کاتێک بەشداریمکرد ئاشنابووم بە کەلتووری میزۆپۆتامیا. هیوادارم هەموو منداڵێک کۆلارە بفڕێنێت، وۆرکشۆپێکم کردۆتەوە و تاوەکو ئێستا ١٠ هەزار منداڵم فێرکردووە”.