Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.

July 12, 2021

“دوای هێرشی تورکیا بۆ سەریکانێ ماڵمان بەجێهێشت و لە حەسەکە نیشتەجێ بووین. بەهۆی کۆچکردن و ناڕەحەتییەکانەوە باری داراییمان زۆر خراپ بوو، تەنانەت نەمدەتوانی کەرەستە سەرەتاییەکانی ژیان بۆ خێزانەکەم و منداڵەکانم دابین بکەم و ماڵەکەشم کەرەستەی زۆر نەقس بوو. هاوڕێیەکم پێشنیاری بۆ کردین کە یارمەتیمان بدات بە بڕێک پارە بۆ ئەوەی عارەبانەیەک بکڕم لەگەڵ جیهازی دروستکردنی گەنمەشامی و لە حەسەکە گەنمەشامی بفرۆشم. هاوڕێکەم یەکسەر سەیارەکەی فرۆشت چونکە پێویستی پێی نەبوو، پارەکەی پێدام. عارەبانەکەم کڕی و دەستمکرد بە فرۆشتنی گەنمەشامی لەناو شاردا، دوای سێ مانگ پارەکەم گەڕاندەوە بۆ هاوڕێکەم و توانیم پێداویستییەکانی ناوماڵ بکڕم. هەموو ئەمانە بەهۆی هاوڕێکەمەوە بوو کە سەیارەکەی فرۆشت بۆئەوەی یارمەتیم بدات لەو ئاستەنگییەی پێیدا تێپەڕبووم. کاتژمێر 4ی عەسر دەستدەکەم بە کار تاوەکو کاتژمێر 1ی شەو، چونکە خەڵک بە شەوان زیاتر حەزی لێیە کاتێک دادەنیشن یان پیاسە دەکەن بەناو شاردا، هەموو تەمەنێک گەنمەشامیم لێدەکڕن لە 2 ساڵەوە تاوەکو 70 ساڵان”.