Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.

July 30, 2021

“لەسەر سنووری بازەرگان بەینی ئێران و تورکیا خەریکی کار لە سەر فیلم بووین، ئێوارە بوو و خۆر خەریکبوو دەنیشت. سەربازێک لە سەر گۆیاری بوو لە دڵم گۆتم چەن خۆشە ئەو سەربازە کە دەتوانێ هەموو ئێوارەیەک خۆرەزەرد ببینێت. چەن چرکەیەک تماشایم کرد دۆستانم هەموو رۆیشتن و لە من دووربوونەوە، من هەر تمشای سەربازەکەم دەکرد بەڕێگەچوونی دیار بوو کە زۆر پەشێو و ناراحەتە و خەمی لێ دەباری. کە چی چاوی کەوت پێم بزەی پێکەنینێک هاتە سەر لێوی کە دیتم منیش بە پێکەنینێک و دەس تەکاندانێ وڵامیم دایەوە و ئەویش دەسی بۆم تەکان دا و دوایی هەنگاوەکانیم بینی کە توندتر و بەهێز بوو دیتم کە بە تەواوی ئەو بنیامە گۆڕا. ئەبێ بە سینەما بڵێم سپاس بۆ تۆ کە کارێکت کرد شادی و خەونەکانی مرۆڤان لە نزیکەوە ببینم و بۆ شوێنی جۆراوجۆر بڕۆم تا هەستی مرۆڤەکان بناسم”.