Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.

August 26, 2021

“هەر لە منداڵییەوە بە نەقاشی عەلاقەم بوو و هەر ئەمەش بووە هۆی ئەوەی لە مەدرەسەوە دەس پێبکەم بە کاری هونەری و لە دەبیریستانەوە لای ئوستادانێکی وەکو ئەکبەری مەنسووری کە بەناوبانگەکان بوو لە وێنەکێشاندنا لە کوردستان دەستم بە کارکرد. بە تێعدادی ئەو کەسانەی کاری هونەری دەکەن تاریف جۆراوجۆر هەیە، بۆ من هونەر بە مەعنای باش ژیان بەسەربردنە ئەمەش لە لای هەر کەس مانایەکی هەیە .حزوری هونەر لە تەواوی بەشەکانی ژیانی هونەرمەند ئەبێتە هۆی ئەوە کە ئینسان بتوانێت خۆی لەگەڵ رەوشت و شوێن و زەمان تەتبیق بدات. هونەر ئەبێتە هۆی گەورەبوونی لە ژیان، ئەبێتە هۆی ئارامش و ناسینی دنیا بە شێوازێکی تر و ئەرزش نیان بۆ تەواوی شتەکانی دنیا”.

“یەکێک لە باشترین کارەکانی من کار لە سەر بەرد و کێوەکان بووە، بەشێکی زۆر گرینگ لە ژیانی مەردمی هەورامان کە بە بەرد یان کوچک ژیانیان سازاندووە. لە بیرم دێت بۆ ئێمە کە لە گوند بووین و لە بنەماڵەی فەقیر بووین ئیمکانی ئەوە نەبوو کە بڕۆینە کلاس و هەر ئەوکاتە بوو کە بۆ یەکەمجار بۆ کار ڕۆیشتمە تاران و ئەوەڵین کارێک کە دایان پێم بە پاچ کەندن قیلەتاو سەر خیابان بوو. هیچکات ئەوەم بیرناچێت ئێوارە لەبەرئەوەی ئەوندە کارم کردبوو خوێن لە دەستم دەهات و ئەمە بوو بە دەسپێک بۆ ژیانی پڕ رەنج کە لە ساڵانی داهاتوو هەر زیاتر و زیاتر دەبوو. تکراری ئەمانە بوو بە هۆی ئەوە کە من گەورە بم و ژیانێکی پڕ تەجروبە تەجرووبە کەم”.