Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.

August 29, 2021

“زۆرن ئەو کەسانەی بە بیانووی نەبوونی کەسابەت بێ ئیشوکارن. پیاو مەبەستی کاسبی بێت لەدەمی شێریش بێت نان پەیدا دەکات. من خەڵکی حاجیاوەم و ئێستاش دانیشتووی ئەوێم. بەهۆی ئەوەی ئیشوکار لەو ناحیەیە سنووردارە. وەکو پێویست بایی هەموو کەسێک کار و کەسابەت نییە. ئێ خۆ ناشکرێ هەموومان هەر چاوەڕێی تەعینات بکەین، بۆیە چەند ساڵێکە لە سماقوڵی ئەوسەر ڕێگایەم بە شوێنێکی باش و شیاو زانی بۆ فرۆشتنی جۆرەکانی میوە. میوەکانم بەپێی وەرزەکانیش دەگۆڕم، شارەزای تەبیعەتی گەشتیارەکانیش بوومە، ئەوان بەگشتی حەزیان بەو میوانەیە کە بەدەم ڕێگاوە لەناو سەیارە دەخورێت وەک؛(هەڵوژە، ڕێواس، شلک و قەیسی و شاتو و ترۆزی و هتد ……).بۆیە من تا پێمبکرێ لە عەلوە ئەو میوانە دێنم کە بەرهەمی خۆماڵین، چونکە هەم تامیان خۆشترە بۆ موشتەری هەمیش بۆ ئابووری وڵات قازانجە و دەبێتە هاندانێکیش بۆ برا جوتیارەکانمان. من ئەو شوێنەی ئیش کردنم زۆر خۆشدەوێ ،چونکە جگەلەوەی سەرچاوەی داهاتمە.لەگەڵ ئەوەش لێرە ماڵێکی باشم ناسی و بوینەتە خزم و ئێستا ماڵە خەزورانمن”.