Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.

August 31, 2021

“ماوەی 40 ساڵ زیاتر بەرێوەبەری خوێندنگە بووم، مووچەکەمان زۆر کەم بوو ئەو کاتە، لەگەڵ ئەوەشدا من وازم لە کارکردن نەهێنا، چونکە من لە خۆشەویستیدا پیشەی مامۆستاییم دەکرد. لە ساڵی ٢٠١٩ سوپای ئەو موسڵمانانەی کە لە ژێر ئاڵای تورکیا کاریان دەکرد هاتنە ناوچەی سەری کانی و بە تەواوەتی دێکەیان وێران کرد. ناچار بووین کۆچ بکەین و جێ بگۆڕین. بارودۆخم زیاتر خراپ بوو کاتێک گواستمەوە بۆ ناو کەمپ، هیچمان بە دەستەوە نەما، دێیەکەمان وێران بوو و من لێی دوور کەوتمەوە، تەمەنم زۆر بوو، ئەوەندەم نەخۆشی هەیە ناتوانم تاکو دەرەوەی خێمەکەش بڕۆم، زۆر خەفەت بۆ ڕۆژانی گەنجیم دەخۆم. من بۆ ماوەی ٢٠ ساڵە گەلێک نەخۆشیم لەگەڵدایە، ٢ جار هاوسەرگیریم کردوە بەڵام خودا منداڵی پێنەبەخشین، لە گەڵ ئەوەشدا من باوەڕم بە خودای گەورەیە و دەڵێم سوپاس بۆ خودا”.