Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.

September 11, 2021

“ڕۆژانە لەگەڵ هاوڕێکانم لەو چۆڵەوانییە خەریکی یاریکردنین. زۆرجار گەورەکان گلەییمان لێ دەکەن کە ئێرە شوێنی یاری نییە و هەڵە دەکەن لێره ئەو هەڵبەز و دابەزە دەکەن، بیانووەکەشیان ئەوەیە شوێنەکە هەمووی گڵە و جلوبەرگمان پیس دەبێ یان مەترسی دوکەڵ و گڕی ئەو بیرە نەوتانە کاریگەری لەسەر تەندروستیمان دەبێت. ئێمەش دەزانین وایە بەڵام دەبێ ئەوانیش ئەوە بزانن کە ئێمەش منداڵین و حەزمان هەیە. کە شوێنێک نەبێت بۆی بچین ناچارین لێرە یاری بکەین. لەکۆڵان کۆدەبینەوە لەترسی شۆفێرە تیژڕەوەکان ناوێرین یاری بکەین. وەک وڵاتانی تریش کە شوێنی یاریکردنمان نەبێ تێیدا پارێزراو بین مەجبورین ڕوو لە شوێنێکی ئاوا بکەین. هیوادارم حکومەت بتوانێ کۆمەڵێ سەنتەر و یاریگای چیمەنمان بۆ دروست بکات بۆ ئەوەی ئێمەش بتوانین ئەو بەهرەیەی هەمانە لەڕووی وەرزشییەوە پەرەی پێ بدەین”.