Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.

September 20, 2021

“باوکم ئیمامی مزگەوت بوو، لەبەر ئەوەی لە خێزانێکی ئایینی گەورە بووم بە شوێنپێی ئەواندا ڕۆشتم و لەتەمەنی گەنجیدا یاسای ئیسلامیم خوێندووە. دواتر بووم بە ئیمامی مزگەوت. بەڵام 70 ساڵ لەمەوبەر لە ئەنجامی حەز و خۆشەویستیم بۆ چاککردنەوەی کاتژمێر، بڕیارمدا دوکانێک بکەمەوە و بژێوی خۆم دابین بکەم. باوکم جارێک پێی گوتم: کوڕم من زۆر باش دەتانناسم، پارە لە خەڵک وەرناگریت بۆ ماندوبوونی دەستەکانت، ئەمەش وادەکات لەرووی مادییەوە زەرەر بکەیت. بەڵام پێمگوت ئەگەر پارەش وەرنەگرم دوکانێک دەکەمەوە و خزمەت بە خەڵک دەکەم. بۆیە باوکم رازیبوو و لەوکاتەوە دەستمکردووە بەم کارە هەتاکو ئێستا. دوای مردنی باوکم گەڕامەوە بۆ ئەوەی لەدوای ئەو ببمە ئیمامی مزگەوت، لەوکاتەوە تاوە ئێستا کاری چاککردنەوەی کاتژمێر دەکەم و ئیمامی مزگەوتیشم. ئێستا چاوەکانم بەرەو لاوازی دەڕۆن، ئەوەش کارەکەمی لاواز کردووە بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هێشتا خەریکم. هەلومەرجێکی زۆرم تێپەڕاند، بەڵام پابەندبووم بە پیشەکەم، ناسنامەکەم و کارەکانم وەک ئیمامی مزگەوت مایەوە”.