Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.

September 21, 2021

“لەڕابردوودا ڕژێمی سوریا خوێندنی کوردی قبوڵ نەدەکرد، هەرکەسێک کوردی بخوێندایە دەستگیریان دەکرد و دەیان ڕفاند. ئەوە ئەو شتەیە کە باوکم دەیگوت کاتێک کە من منداڵ بووم. بەڵام لەگەڵ دەستپێکردنی شۆڕش لە ڕۆژئاوای کوردستان، دامەزراندنی دامودەزگاکان و دەرکردنی ڕژێمی سوریا لە ساڵی 2012، پرۆسەی فێرکردنی مەنهەجی کوردی دەستیپێکرد و من بە کوردی دەستم بەخوێندن کرد و زۆر هەوڵمدا بەپشتیوانی خێزانەکە سەربکەوم چونکە باوکم و دایکم مامۆستا بوون. لە تاقیکردنەوەی بەکەلۆریدا سەرکەوتم و پلەی یەکەمم بەدەستهێنا لە شاری قامشلۆ ئێستا لە زانکۆی ڕۆژاڤا لە قامیشلۆ پزیشکی دەخوێنم بۆ ئەوەی دواتر بتوانم یارمەتی خەڵکی شارەکەم بدەم”.