September 28, 2021
“دایكم بۆى ده‌گێڕامه‌وه کە دوو بۆ سێ ساڵێک ده‌بوو تازه به سه‌ر پێ كه‌وتبووم، رۆژێكیان ئافرەتێك هاته ماڵمان وتى ئه‌و كوڕه‌تان زۆر خڕوخۆڵ و جوانه. هه‌ر ئه‌وه بوو دواى چەند رۆژێك توشى تایه‌كى گه‌رم بووم پله‌ى گه‌رمیم نه‌دەهاته خواره‌وه، منیان گه‌یانده بنكه‌یەکی ته‌ندروستى و دكتۆر دهرزییەكى بۆ نووسیم و په‌رستارێكی ناسیاو بۆى دانام. له‌وكاته‌وه ده‌رزى نه‌بووه چاره‌سه‌ر به‌ڵكو بووه هۆکاری له ده‌ستدانى هه‌ردوو قاچه‌كانم. شوێن نه‌ما بۆم نەگەڕێن بەڵام چاره‌سه‌ر نه‌دۆزرایه‌وه. من نەڕۆشتوومەتە خوێندن به حوكمى ئه‌وه‌ى من له‌و سه‌رده‌مەدا توشى ئیفلیجبوونی قاچه‌كانم هاتبووم. له ئێستادا ته‌مه‌نم ٤٥ ساڵە و نزیكه‌ى ١٥ ساڵه ژیانى هاوسه‌رگیریم پێكهێناوه له‌گه‌ڵ ئافره‌تێكى هاوشێوه‌ى خۆم و خاوه‌نی چوار منداڵین. مووچهیەكى كه‌مئه‌ندامى ١٥٠ هه‌زارم هه‌یه هه‌رچه‌ند به‌شم ناكات، به‌ڵام ماوه‌ى نزیكه‌ى چوار ساڵه له حانووتى قوتابخانهیەكدا دوكانی كێك و بیبسیم داناوه و مامۆستاكان زۆر هاوكاریم دەکەن. بەڵام ئه‌مه دوو ساڵه به‌هۆى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا و گرتنى ده‌رگاى قوتابخانه‌كان تۆزێك وه‌زعم خراپ بووه”.