Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.

September 30, 2021

“من لە خێزانێکی هەبوو لەدایکبووم، بەڵام لەگەڵ ئەوەش هەموو کات حەزم لەوە بووە کاری سەربەخۆی خۆم هەبێت. حەزم بە کارێک نەبووە کەسێک ئەمرت پێبکات. هەمان بۆچوونم لەسەر خوێندنیش هەبووە، واتە تەعیناتیش لای من کاری ئازاد نییە. لە تەمەنی ١٨ ساڵیدا وازم لەخوێندن هێنا بە هیوای ئەوەی بتوانم لەسەر قاچەکانی خۆم بوەستم. سەرەتا دوکانێکم دانا و ئیشم تێدا کرد، دواتر کە سەرنجی خەڵکم بۆخۆم ڕاکێشا و متمانەم دروست کرد، هەوڵمدا تەواو تێکەڵ بە کارەکەم بم بۆ ئەوەی دانەبڕێم لە بازاڕ و کەسابەتەکە. دوو ساڵی ڕێک من بۆ ڕۆژێکیش پشووم بەخۆم نەدا، توانیم نیەتەکەم بپێکم و بناغەیەکی باشم دانا بۆ کارەکەم. نەهامەتی زۆرم دیوە لەو کارەم بەڵام هیچی بەقەد ئەوە ناخۆش نییە کە لە هەڵەبجەوە دەبێ بەردەوام بۆ کەلوپەل بچیتە سلێمانی. هاتوچۆی ئەو ڕێگایە بەردەوام نەهامەتی زۆرە، تەنانەت جارێک تووشی ڕووداوێکی هاتوچۆ بووم، ئێستاش بە ئازاری قاچمەوە دەناڵێنم”.