Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.

October 5, 2021

“لە منداڵییەوە تا ئەمڕۆ بە ڕێگایەکی سەختی ژیاندا تێپەڕیوم و بەو هەموو زەحمەتەی کە بینیومه، پێموایە سەرکەوتوو بووم. بەڵام هەرگیز ڕازی نیم، چونکە ڕێژەیەکی کەم زانستم وەکو کردەوە جێبەجێ کردووە. دکتۆرای پلاندانانی شاریم هه‌یه، لە کاتێکدا من هیچ باوەڕێکم بە پلەی خوێندکاری بە عام نییە. تەنها ۲۹ ساڵ زەحمەت لە بواری فێرکردن وەکو مامۆستای قوتابخانەکان, کەمێک هێورم دەکاتەوە. هەست دەکەم هێشتا لە یەکەم پلەی گەشەکردنی بیرۆکەی پراگماتیکم و ڕێگایەکی درێژم لە پێشدایە. من بایەخێکی زۆرم بەگەشەپێدانی گەشتیاری هەیە و ناوچەی هەورامان کە تیا دەژیم, پلاتفۆرمێکی باشە بۆ گەشەی بیرۆکە گەشتیارییە باشەکان و ڕەنگە ئەمەش بووە هۆی خوێندن لەبواری پلاندانانی شاردا بەچاوێکی تایبەت بە پەرەپێدانی گەشتیاری. هەوڵ دەدەم لەم ناوچەیەدا شوێنپێیەک بۆ داهاتووی منداڵانی کوردستان بەجێ بهێڵم”.