Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.

January 16, 2022

“من لە مرۆڤەکان دەترسم. من لەوە دەترسم کە مرۆڤ دەیشارێتەوە لە پشت دەمامکەکەیەوە. ناوم عیزەت حەبەش-ە. تەمەنم ٤٩ ساڵە. چەندین ساڵ لە دەرەوەی وڵات ژیاوم و چەندەها ئافرەتم ناسیوە و لێیان تێگەیشتووم. هەمیشە ترسێک لە دڵما بووە پێش ئەوەی کەسێک بناسم، چونکە ڕاست و دروستی کەسەکان لە ڕێگەی وشەی نەرم و سیمای بێگەردەوە دەرناکەون، بۆیە پێویستە هەمیشە ئاگاداری خۆمان بین لە کاتی ناسینی خەڵکی نوێ”.