Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.

January 30, 2022

“ئەگەر رۆژی ڤالانتاین لە جیهاندا بۆ خەڵک رۆژی خۆشەویستی بێت، ئەوا بۆ من رۆژێکی شووم و نەگریسە لە ژیانمدا. چونکە لەو رۆژەدا دایکم بە رووداوێکی دڵتەزێن گیانی لەدەستدا. قێز لەو رۆژە دەکەمەوە و نامەوێت دووبارە ببێتەوە لە ساڵەکاندا. هەموو شتێکم لەبیرە. تەمەنم ١٥ ساڵ بوو کە بەرەبەیانییەک بەدەنگی هاوار و قریشکە بەخەبەر هاتین. دایکمان بە سوتاوی بینی هاواری دەکرد، بەپەلە بردمانە خەستەخانە و ١٠ رۆژ لەوێ مایەوە. بەڵام بەهۆی سوتانی زۆرینەی جەستەیەوە گیانی لەدەستدا.. ئەمە چیرۆکی ژینی منە کە هەرگیز بیرمناچێتەوە و کاڵ نابێتەوە”.