Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.

February 6, 2022

“تەمەنم ١٢ ساڵە و لەخێزانێکی تێگەیشتوو گەورە بووم و هێشتا لەگەورەبووندام. حەزم لە نووسین و خوێندنەوەیە و زۆر دڵخۆشبووم کاتێک لەپێشانگەی ساڵانەی هەرکولی وەکو بەرپرسی بەشی کتێبی منداڵان بەشداربووم. بەهۆی خۆشەویستیم بۆ خوێندنەوە، لەم ماوەیەی رابردوو باوکم کتێبخانەیەکی بەناوی منەوە کردەوە کە تایبەتە بە کتێبی منداڵان و ئامانجەکەی ژیاندنەوەی کەلتووری خوێندنەوەیە لەناو منداڵاندا. زۆرینەی کتێبە کوردییەکان لە دهۆکەوە دەهێنین و هەندێکیش لە ئامەدی باکووری کوردستانەوە. زۆرینەی کتێبەکانمان کوردییە تاوەکو منداڵانی کورد کەلتووری خۆیان بناسن.. پرۆژەکەمان نوێیە و پێشتر لەم ناوچەیە نەبووە، بەڵام دڵنیام بە ئامانجی خۆمان دەگەین و زیاتر پەرە بە کتێبخانەکە دەدەین تاوەکو خوێندنەوە دەبێتە کەلتوور لای منداڵان”.