Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.

February 9, 2022

“تەمەنم سێ ساڵە! ڕەنگە سەیر بێت بۆتان بەڵام ئەوە ڕاستییە. چونکە ئەوە سێ ساڵە دەزانم ژیان چییە و وەکو کەسانی تر چێژ لە شتەکان دەبینم. چەندین ساڵ ترس و شەرمم لە کۆمەڵگا وای لێکردبووم بوێری ئەوەم نەبێ بچمە شوێنێک بە دڵی خۆم و بازاڕێک بکەم. هەرهیچ نەبێ وەکو خەڵک بچمە شوێنە گشتییەکان! کۆمەڵێک هاوڕێی دڵسۆز وایان لێکردم بەهێز و بوێر بم. دواتر بڕیارمدا کە زاڵبم بەسەر هەموو ئەو عەقڵییەتە پاشکەوتووەی خەڵکانی نەفام و توانجی دەوروبەر. لەکۆتاییدا گەیشتمە بڕیارە ڕاستەکە و ئەو تێگەیشتنە هەڵەیەم تێکشکاند. بۆ کچێکی ٢٢ ساڵەی وەکو من ئێستاش درەنگ نییە کە بمەوێ بگەم بەخەونەکانم. دەمەوێ بە هەمووان بڵێم: من ئێستا کەسێکی ترم. پێشتر بە سازەکەم خەم و فشارە دەروونییەکانی خۆمم کەم دەکردەوە. بەڵام ئێستا بوێرانە لە بەرچاوی خەڵک عەزف بۆ هەمووان دەکەم”.